Sarmand Hameed
02 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ساڵی رابردوودا، ٤٦ زانا و مامۆستای ئایینی لە هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە.
راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ئەو مامۆستا ئایینیانەی بڵاوکردەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا کۆچی دواییان کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ساڵی رابردوودا، ٤٦ زانا و مامۆستای ئایینی لە هەرێمی کوردستان کۆچی دواییان کردووە.
لە راگەیەندراوەکە هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکاری کۆچی دوایی ئەو زانا و مامۆستا ئایینیانە نەخراوەتەڕوو.