Zana Natık Kerem
21 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2024
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستیی داعشی لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، دوو ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکەکانی مەئمون و ئینتیسار بەشی ڕاستی شاری مووسڵ ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو تیرۆریستیی داعش دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.