Zana Natık Kerem
11 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2023
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ تیرۆریستێکی داعش بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە پاریزگای نەینەوا دەرکراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی نەینەوا، بەتاوانی تەقاندنەوەی بۆمبڕێژکراو بە کاروانی ھێزە ئەمنییەکان لە قەزای بەعاج سەربە پارێزگای نەینەوا ، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش دەرکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیرۆریستەکە پێشتر چەندین پۆستی لەناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەڕێوەبردووە، ھەروەھا لە ماوەکانی ڕابردوودا، کراوە بەناو بەپرسی دیوانی عەشایەری سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، باسی لەوەیش کراوە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.