Hemin Othman Mohammed
11 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
لە پارێزگای کەرکووک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر ٠٠:٤٣ خولەکی ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە کە چەقەکەی پارێزگای کەرکووک بوو.
بوومەلەرزەکە ٢٢٣ کیلۆمەتر لە دووری قەزای شەمزینانی سەربە پارێزگای هەکاری و لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر ڕوویداوە.