Ozhin Jola
05 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2020
کەرکووک - AA
هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک، چەکدارێکی داعشیان لەناو شاری کەرکووک دەستگیرکردووە کە داواکراو بووە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر.
ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، تاوانبارەکە دوای دەستگیرکردنی دانی بەتاوانەکانیدا ناوە کە دەستی لە چەندین کردەی تیرۆریستیدا هەبووە و سەرکردایەتی هێرشکردنە سەر گوندی بەشیر و داگیرکردنی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی نیشتمانیدا هەروەها باس لەوە کراوە کە دەستگیرکراوەکەی ئەمڕۆ بەشدار بووە لە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و دەرکردنی هاووڵاتییان لە ماڵەکانیان و تەقاندنەوەی خانووەکانیان.
هەروەها هاتووە کە رۆژی دوووشەممە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک کەسێکیان دەستگیرکردووە کە داواکراوبووە بەماددەی چواری تیرۆر.
كارمهند لە راگەیاندنی ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک، مستەفا بەیاتی بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە دوای دەستگیرکردن و دانپێدانانەکانی ئەو دوو چەکدارە، رەوانەی دادگای تایبەت کراون.