01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا - AA
له چه‌ند شارێكی باشووری عێراق به تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت و به‌سره خۆپیشاندان سازكرا بۆ پرۆتێستۆكردنی گه‌نده‌ڵی و بێكاریی له وڵات‌دا.
ده‌یان كه‌س له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كۆبوونه‌وه و، به هۆی به‌ره‌نگارنه‌بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بێكاریی، ناڕەزایەتیان دژ حكوومه‌ت دەربڕی.
خۆپیشاندان هوتافیان دژی حكوومه‌ت كێشا و، ویستیان به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕێبكه‌ون كه دامودەزگا حكوومییه‌كانی لێیه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان پێ نه‌دان.
له كاتێكدا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر، ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ی بۆ ناوچه‌كه ده‌چن داخراون.
- له به‌سره ١٢ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران
له‌گه‌ڵ به‌غدای پایته‌خت، له شاره‌كانی دیكه‌ی باشووریش خۆپیشاندانی هاوشێوه رێكخرا.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له شاری به‌سره سازكران كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، ١٢ كه‌س ده‌ستگیركران.
- خۆپیشانده‌ران له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گردبوونه‌وه‌كه‌یان رێكخست
دوای ئه‌وه‌ی له میسر خۆپیشاندانه‌كان دژ به سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، عه‌بدولفه‌تاح سیسی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، له عێراقیش له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌ك ''له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا كۆده‌بینه‌وه'' ، ''له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا تۆش وه‌ره‌ده‌ره‌وه و بێ ده‌نگ مه‌به'' ، ''یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه'' و ''میسری له تۆ بوێرتر نییه'' بڵاوكرایه‌وه و، داوا له خه‌ڵك كرا بڕێژنه سه‌ر شه‌قام و پرۆتێستۆی حكوومه‌ت بكه‌ن.
تا ئێستا هیچ پارت و گرووپێكی سیاسیی ئه‌و بانگه‌وازانه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نوێنه‌رانی رێبه‌ری شیعه، موقته‌دا سه‌در كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كوتله‌یه له عێراق، رایانگه‌یاند كه به‌شداری له‌و خۆپیشاندانانه‌دا ناكه‌ن.