09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
سەڵاحەددين - AA
لە پهلامارێكی رێكخراوى تيرۆريستى داعش بۆ سەر باشوورى رۆژئاواى شارۆچكەی خورماتوو، سەر بە پارێزگاى سەڵاحەددين، لە عێراق چوار كەس برينداربوون.
بەڕێوەبەرى پۆليسى خورماتوو حسێن عەلى، لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژهی بهوهكرد چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستى داعش لە نزيك ناوچەى سەلمان بەگى سەر بە شارۆچكەى خورماتوو بە بۆمب هێرشيانكردووەتە سەر پۆليسى فيدڕاڵى.
حوسێن عەلی ئاشكراشیكردووه، هێرشەكە لەرێگەى بۆمبێكهوه ئهنجامدراوه كه لە قەراغی شەقامێك چێنراوه، و لەكاتى تێپەڕبوونى ئۆتومبيلەكانى پۆليسى فيدڕاڵى لە دوورەوە تەقێنراوەتەوە.
بەڕێوەبەرى پۆليسى خورماتوو ئاماژهی بهوهشكردووه تەقينەوەكە بووەتە هۆى برينداربوونى چوار پۆليس و تێكشكاندنى دوو ئۆتۆمبيلى زريپۆشى پۆليسى فيدراڵى.
حوسێن عەلى ئاشكرایكرد ئۆپەراسيۆنێكیان لە ناوچەكە دهستیپێكردووه و بەدواى هێرشكارهكاندا دەگەڕێن.