حەشدی شەعبی: "لە ڕۆژێکی ڕەشی وەک ئەمڕۆ ھەزار و ٧٠٠ گەنجی بێتاوانی عێراقی لەلایەن داعشەوە کوژراون"
دەستەی حەشدی شەعبی ئەوەی وەبێرھێنایەوە کە لە ڕۆژێکی ڕەشی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی ٢٠١٤دا، ھەزار و ٧٠٠ گەنجی بێتاوانی عێراقی لە بنکەی ئاسمانیی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەددین، لەلایەن تیرۆریستانەوە داعشەوە کوژراون.

Arbil
ھەولێر ــ AA

حەشدی شەعبی لە ١١ھەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی بنکەی ئاسمانیی سپایکەر، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا ھاتووە: "لە ڕۆژێکی ڕەشی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی ٢٠١٤دا، مرۆڤایەتی لە لێواری شەرمەزاریدا وەستا، عێراقیش شاھیدی یەکێک لە تاوانە قێزەونەکانی مێژووی ھاوچەرخی خۆی بوو، کاتێک دەستی خیانەت درێژ بووەوە، کاتێک ھەزار و ٧٠٠ گەنجی بێتاوانی عێراقی لە بنکەی ئاسمانیی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەددین، لەلایەن تیرۆریستانەوە داعشەوە کوژران".
ڕاشیگەیاندووە: "ئەو تاوانە بە ھاوبەشی ئەو کەسانە ڕوودا کە ناپاکیان لە نیشتمان کرد".
چەکدارانی داعش لە میانی ھێرشەکانیان بۆسەر پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق لە ھاوینی ساڵی ٢٠١٤دا، کۆمەڵکوژییەکیان لە بنکەی سپایکەر ئەنجام دا کە تێدا نزیکەی ھەزار و ٧٠٠ قوتابی و سەربازی عێراقی کوژران.