Zana Natık Kerem
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
راگەیەندرا كە هێزێكی هاوبەشی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدرال، تیرۆریستێكی داعشیان لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك باكووری عێراق، دەستگیركردووە.
راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزێكی هاوبەشی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدرال لە میانی هەڵمەتێكدا بۆسەر گوندی قەرەتەپە سەربە ناحیەی یایجی باشووری پارێزگای كەركووك، تیرۆریستێكی داعشیان بەناوی ئیسماعیل خەلیل خەڵەف جەدوع دەستگیركردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، تیرۆریسیتە دەستگیركراوەكە دانی بەوە داناوە كە ژمارەیەك تیرۆریستیی دیكە خۆیان لە ناوچەكەدا حەشارداوە و لەئێستادا، هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانە دەست پێ كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە دەستگیركراوەكە رادەستی لایەنەكانی ئەمنی كراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری بگرنەبەر.