Hawkar Yaseen
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
هەولێر AA
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر کێشەی بۆنی ناخۆش و مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە کە لە رێگای گازی قەتیسماو لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە شوێنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی هەولێر دروست بووبوو، چارەسەر دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە پرۆژەکە لە رێگای هەڵکەندنی چەند بیرێکی قوڵەوە دەبێت بۆ هاتنە دەرەوەی ئەو گازە قەیسماوەی کە لە رێگای داپۆشینی خۆڵ و خاشاک دروست بووە، پرۆژەکە 48 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و لەسەر بوودجەی پارێزگای هەولێر لە رێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی جێبەجێ دەکرێت.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا نۆ بیر لێ دراوە و پرۆژەکەیش بەردەوام دەبێت، بە تەواوبوونی پرۆژەکەیش مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە ناوچەکە چارەسەر دەبێت.