Hemn Baban
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
هه‌ولێر - AA
حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت هانی کەرتی تایبەت دەدات رەچاوی زیاتری ماف و داخوازییەکانی کرێکار بکەن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن به‌رامبه‌ر بە پێداویستییەکانییان.
بە بۆنەی یەکی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین. یەکی ئایار رۆژێکی گرنگ و پرشنگدارە بۆ بەبیرهێنانەوە و درێژەپێدان بە خەباتی کرێکاران له پێناو داکۆکیکردن لە ماف و خواستە رەواکانیان. کرێکاران توێژێکی زیندووی بەرهەمهێنی کۆمەڵگان، کرێکارانی کوردستانیش ڕۆڵی کاریگەریان لە پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و پەرەپێدانی کوردستاندا هەیە".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە رۆڵ و گرنگیی ئەم توێژەی کۆمەڵگاکەمان دەڕوانێت و پەرۆشی دەستەبەرکردنی ماف و داخوازیەکانیانە، هەوڵی جددی دەدات بۆ باشترکردنی گوزەران و رەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافەکانیان".
سه‌باره‌ت به رۆڵی كه‌رتی تایبه‌تیش له ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كرێكاران حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه کە هانی کەرتی تایبەت دەدات کە بە پشتیوانی و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت، رەچاوی زیاتری ماف و داخوازییەکانی کرێکار بکەن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن به‌رامبه‌ر بە پێداویستییەکانی کرێکاران و ڕەخساندنی کەش و ژینگەی کار لە ئاستێکی چاوەڕوانکراو و سەردەمیانەدا".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه "وێڕای دەستخۆشیکردن لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانی‌یان لە ماف و داخوازیەکانی ئەم توێژە گرنگەی کوردستان، هانیان دەدەین بۆ کار و خزمەتی زیاتر لە پێناو بەدیهێنانی خواستەکانی کرێکاراندا، حکوومەتی هەرێمیش وەک هەمیشە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پشتیوانی هەوڵەکانیان دەبێت".