Halil Demir,Muhammet Ali Kemal
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2018
ئیستانبوڵ- AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ له رۆژی یه‌كی ئایاردا، له‌پێناو نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو له میانی ئاهه‌نگه‌كانی گۆڕه‌پانی چالاكییه‌كانی ماڵته‌په، رێكاری ئه‌منیی له‌سه‌ر چوار ئاست گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستیكهوتوون، به‌بۆنه‌ی رۆژی ره‌نج و هاوپشتیی له یه‌كی ئایاردا، ٢٦ هه‌زارو ١٧٤ پۆلیس ئه‌ركیان پێ سپێردراوه كه هه‌شت هه‌زاریان له ماڵته‌په، شه‌ش هه‌زارو ٥٠٠یان له به‌یۆغڵو، شیشلی و بهشیكتاش و سه‌رانسه‌ری شاره‌كه ده‌بن.
له ئیستانبوڵ چوار هێلیكۆپته‌ری پۆلیس له ئاسمانه‌وه پشتیوانیی له كاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات و له خاڵه جۆراوجۆره‌كان ٨٥ ئۆتۆمبیلی ئاوپرژێن و ٦٧ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش جێگیركراون.
ئاسایشی ئیستانبوڵ ئاشكرایكرد سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی یه‌كی ئایار له شاره‌كه له رێگه‌ی پۆلیسه‌كانه‌وه ده‌گیرێنه به‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستی كرد كارمه‌نده‌كانی دیكه‌شیان كه خزمه‌تگوزاریی نێو فه‌رمانگه‌كان پێشكه‌شده‌كه‌ن، راده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بكه‌ن.