Tuğba Yardımcı,Muhammet Ali Kemal
29 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
ترابزۆن - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆژی یه‌كی ئایار رایگەیاند "٥١ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره له توركیا ئه‌نجامده‌درێن، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئێمه مۆڵه‌تمان پێداوه و به‌دواداچوونمان بۆ كردووه و ههڵمانسهنگاندووه. سه‌رجه‌م رێكاره ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌مه ده‌گرینه‌به‌ر. ئاواتەخوازین یه‌كی ئایار له خۆشییدا تێپه‌ڕێت، ئومێده‌وارین له كه‌شی جه‌ژندا به‌سه‌رببرێت".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له هۆتێلێكی شاری ترابزۆن سازییكرد، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سوله‌یمان سۆیڵو سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆژی یه‌كی ئایار، جه‌ژنی جیهانیی كرێكاران گوتی:
"٥١ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره له توركیا ئه‌نجامده‌درێن، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئێمه مۆڵه‌تمان پێداوه و به‌دواداچوونمان بۆ كردووه و ههڵمانسهنگاندووه. سه‌رجه‌م رێكاره ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌مه ده‌گرینه‌به‌ر. ئاواتەخوازین یه‌كی ئایار له خۆشییدا تێپه‌ڕێت، ئومێده‌وارین له كه‌شی جه‌ژندا به‌سه‌رببرێت".