Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
29 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ئۆزبه‌كستان، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانەی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ بۆ میدیاكاران دوا.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی گوتی: "كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی له ئێستادا له رۆژه‌ڤی حكوومهتهكهماندا نییه، دۆخێكی له‌وشێوه‌یه بوونی نییه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی عه‌بدوڵڵا گول گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه هیچ ناڵێم خۆی به‌ڕێز گول له‌مباره‌یه‌وه دوا. ته‌نها سوپاستان ده‌كه‌م. گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو كه‌س واڵایه و له‌مباره‌یه‌یشه‌وه هیوادارم پارته سیاسییه‌كان چی زووه به‌ربژێره‌كانیان دیاری بكه‌ن تاكو به‌مجۆره ئێمه‌ش هه‌نگاوی زۆر گرنگ بنێین بۆ بانگه‌شه‌كانمان".
له‌باره‌ی مشتومڕه‌كان له باره‌ی 'دابه‌شكردن'ی زانكۆی ئیستانبوڵ سهركۆمار ئەردۆغان گوتی: "دیسانه‌وه خه‌می ئایدۆلۆجیایانه. به‌ڕێزم ئه‌وانه له زانكۆكانی ئێمه‌ن. ده‌بێت ببوورن شتی وانییه زانكۆی ئێمه و ئه‌و زانكۆ و ئه‌م زانكۆ. هه‌موو شتێك به دوور له ئایدۆلۆجیا و دروستانه ده‌بێت. ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌ڕوانین كه بۆ چۆنییەتی ده‌گه‌ڕێین یان چهندییەتی".