Haydar Karaalp,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
به‌غدا - AA
حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، 56 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری له بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سەربە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش لە په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مان، بڕیاردرا به دابینكردنی 68 ملیار دینار (نزیكه‌ی 56 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار) له بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ پێشمه‌رگه".
ناسر هه‌ركی باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له هه‌ندێک ناوچه‌دا بوونیان درێژه‌ی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه هاریكاری نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و پێشمه‌رگه گرنگه.
به‌رپرسانی كورد داوایان له حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كردبوو بوودجه‌ی پێشمه‌رگه زیاد بكات.