جارێکی دیکە ھێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNOی نەرویجی

Arbil
ھەولێر - AA
لەماوەی دوو ڕۆژدا دووھەمین جارە بە دڕۆنی بۆمبڕێژکراو ھێرش دەکرێتە سەر کێڵگەی نەوتی DNOی نەرویجی لە تاوکێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستان-عێراق بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر ١٠:٥٥ خولەک لە ڕێگەی دڕۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە جارێکی دیکە ھێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
دوێنێ چوارشەممە لە ڕێگای دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکرایە سەر گێڵگەی نەوتی DNOی نەرویجی لە تاوکێ و بەھۆیەوە کۆمپانیاکە بەرھەمھێنانی نەوتی لە کێڵگەکە ڕاگرت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە تا ئێستا ٩ دڕۆن ئاراستەی کێڵگە نەوتیییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک کراوە.