İdris Okuducu
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وت و غازی نه‌رویجی DNOه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه تێكڕا له پێنج بیره نه‌وتدا له كێڵگه‌ی پیشخابوور به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه گه‌یشتووه‌ته 35 هه‌زار به‌رمیل. به‌و شێوه‌یه‌ش ناوچه‌ی پیشخابوور بووه‌ته دووه‌م گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی DNO، بیژەن موزەفەر ره‌حمان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا گوتی: "كێڵگه‌ی پیشخابوور لەدوای كێڵگه‌ی تاوكێ كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت كاری تیادا ده‌كه‌ن له ھەرێمی كوردستاندا به توانی 35 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه".
بیژەن موزەفەر ره‌حمان باسی له‌وه كرد كه له كێڵگه‌كانی نه‌وتدا تیشكده‌خه‌نه سه‌ر زیاتر به‌رهه‌مهێنان و...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.