Ebru Şengül,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا ده‌ركه‌وته‌ی پیشه‌سازی نه‌وت و نه‌خشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كورتمه‌ودای نه‌وتی خاوی په‌سه‌ند كرد و بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌ش سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتی كه‌م كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی هه‌فتانه کۆمپانیای خزمەتگوزاری کێڵگەی نەوتی Baker Hughes بڵاوی ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی ٢١ی ئه‌یلول-٢٧ی ئه‌یلول به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر، شه‌ش سەکۆ كه‌میان كردووه و بوونه‌ته ٧١٣ سەکۆ.
رۆژی پێنجشه‌ممه خاوی برێنت رۆژه‌كه‌ی به ٦٢ دۆلار و ٧٤ سه‌نت ته‌واو كرد و دوێنێش بۆ ٦١ دۆلار و ٨٨ سه‌نت كه‌م بۆوه. نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوى جۆری رۆژئاوای تیكساس رۆژه‌كه‌ی به ٥٦ دۆلار و ١٧ سه‌نت ته‌واو كرد كه رۆژی پێشتر به ٥٦ دۆلار و ٤١ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو.