27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2019
ھەولێر - AA
سەرکۆمارى عێراق، بەرھەم ساڵح لە پەراوێزی ٧٤همین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا، ستیڤ لۆتس و ژمارەیەک لە گەورە کۆمپانیاکانی ئهو وڵاته کۆبوویەوە.
بە پێی ھەواڵێك كه له ماڵپەری سەرۆكایهتی كۆماری عێراقدا بڵاوكراوهتهوه، بەرھەم ساڵح باسی لە خواستی عێراق کردووه بۆ بەشداریی کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەتایبەتی لە پرۆژە ئابوورییەکاندا، بە جۆرێک کە ھاوبەشی ئابووری لە گشت بوارەکاندا بەرەوپێشبەرێت، ھاوکات ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئەمریکا بەرز بکاتەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سودوەرگرتن لە ھەلی وەبەرھێنان و ئاسانکاریی و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرھێنان لە عێراق کراوه.