27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2019
عێراق - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی هاوپه‌یمانیی نییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو كه ئێران داوایكردووه.
له چوارچێوه‌ی ٧٤ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌شدارییكردنی عێراق له هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ ئێران له كه‌نداو، رایگه‌یاند: ''ئێمه له‌م قۆناغه‌دا ئاماده نیین به‌شداریی له‌و هاوپه‌یمانییه‌دا بكه‌ین. پێمانوایه تا هێوربوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان پێویستمان به كات بێت''.
رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی، له میانی گوتاره‌كه‌یدا له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌ی هورمز كرد به‌شداریی له هه‌وڵێك به‌ناوی ''هاوپه‌یمانیی ئومێد بۆ ئاشتیی له گه‌رووی هورمز'' بكه‌ن له سه‌ر بنه‌مای لێك تێگه‌یشتن، رێزگرتن له سه‌روه‌ری و هێرشنهكردن.
هه‌روه‌ها حكوومه‌تی ئێران له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌وباره‌یه‌وه، ئاشكرایكردبوو، هاوپه‌یمانییه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا سعوودیه، عێراق، به‌حرێن، ئیمارات، قه‌ته‌ر، عومان و كوێت ده‌گرێته‌وه.