Hamit Hüseyin
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2019
ھەولێر - AA
پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ لە بەنزینخانەی زانکۆ لە ھەولێر سێ تانکەری بەنزین لە نێو بەنزینخانە گڕیان گرت و ئاگرکەوتنەوەکە ھیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

لەو شوێنەی ئاگر لە تانکەرەکان بەربووە، چەندین تانکەری دیکەی سووتەمەنی ھەن و لەبەر ئەوەش زیاتر لە ٧٠ کارمەندی بەگریی شارستانیی رەوانەی شوێنەکە کراون.
لهوبارهیهوه بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ھەولێر، شوان عەبدولقادر، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان رایگهیاند: "لهرێگهی ماتۆرێكی دەستییهوه زۆر بە ناڕێکی ھەوڵی راكێشانی بەنزین لە تانکەرێکهوه بۆ تانکەرێکی دیکە دراوە، ئهمهش بووەته ھۆی گڕگرتنی تانکەرەکان.لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە".
راشیگهیاند: "رووداوهكه ھیچ زیانێکی گیانیی لێنهكهوتووهتهوه، تهنها کارمەندێک کەمێک به سووكی برینداربووه".
لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەش کەسێك بە ھۆی تەنگەنەفەسی و کەسێکی دیکەش بە سووکی برینداربووه و ههردووكیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.