Hamit Hüseyin
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ھەولێر - AA
پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ لە بەنزینخانەیەک لە ھەولێر سێ تانکەری بەنزین لە نێو بەنزینخانەیهك گڕیان گرت و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئاگڕی تانکەرەکانیان کۆنترۆڵکردووه و تا ئێستاش ھۆکاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیار نییە.
لەو شوێنەی ئاگر له تانکەرەکان به‌ربووه، چەندین تانکەری دیکەی سووته‌مه‌نی هه‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمەکانی بەگریی شارستانیی رەوانەی شوێنەكه كراون.
له‌ئه‌نجامی ئاگرکەوتنەوەكهش يە ك کەس بە ھۆی تەنگەنەفەسی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.