Betül Yürük
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
نیویۆرك - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی هاوشێوه‌ی رابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكارییكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و درێژه ده‌دات به پشتگیریكردنی ئاژانسی هاوكاریی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه پشتیوانیی له په‌نابه‌ره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له دانیشتنه‌كانی ٧٤ه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركه، به‌شدارییكرد له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له "لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ هاوكارییكردنی فه‌ڵه‌ستین" كه به چاودێریی نه‌رویژ ئه‌نجامدرا.
چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر گرنگیی هاوكاریی سیاسیی و دارایی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاژانسه‌كه كرده‌وه. توركیا هاوشێوه‌ی رابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكارییكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و درێژه ده‌دات به پشتگیریكردنی ئاژانسی هاوكاریی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه پشتیوانیی له په‌نابه‌ره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات".
له‌باره‌ی به‌شدارییكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی وڵاتانی كه‌مترین گهشهشهندوو له تویتێكی دیكه‌دا چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاندووه: "ئاماژه‌مان به‌وه‌دا وڵاته‌كه‌مان كه پێشه‌نگیی پشتیوانیی له گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كات، پشتیوانییكردنی وڵاتانی كه‌مترین گهشهشهندوو به كاری له‌پێشینه ده‌زانێت".
دوای به‌شدارییكردن له‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چاوش‌ئۆغڵو به جیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاراگوای، ریاس پالاكیۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆرۆگوای، رۆدۆڵفۆ نۆڤوا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری دۆمینیكان، میگوێل ڤارگاس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بۆلیڤیا، دیه‌گۆ پاری رۆدریگوێز كۆبووه‌وه.