27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئیلتیجا موفتی كچی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی جاموو و كشمیر، مه‌حبوبه موفتی كه دوای هه‌ڵگرتنی ستاتۆی تایبه‌تی هه‌رێمه‌كه له لایه‌ن حكوومه‌تی هیندستانه‌وه ده‌ستگیركراوه، له رێگه‌ی هه‌ژماری دایكییه‌وه له تویته‌ر بانگه‌وازێكی ئاڕاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد و داوای لێ‌كردن پشتیوانی ئه‌و خه‌ڵكه بن كه له هه‌رێمه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی سنوورداركردن بوونه‌ته‌وه.
كچه‌كه‌ی مه‌حبوبه موفتی، له هه‌ژماری تویته‌ری دایكییدا تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای له سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد بێنه ده‌نگ له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه كه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی ٣٧٠ی ده‌ستووری هیندستان كه مافی جیابونه‌وه‌ی داوه به جامو و كشمیر له ٥ی ئابدا و هه‌ڵگرتنی ستاتۆی تایبه‌تی هه‌رێمه‌كه قه‌یرانی ئابووریی، مرۆیی، ده‌روونیی و ته‌ندروستیی رووی تێكردوون.
له تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا هاتووه ''٥٢ رۆژ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و گه‌مارۆ بێبه‌زه‌یی و نامرۆڤانه‌یه‌دا. جامو و كشمیر نوقمی تاریكیی بووه و، قه‌یرانی ئابووریی، مرۆیی، ده‌روونیی و ته‌ندروستی سه‌ریهه‌ڵداوه''.
گوتیشی: ''له كاتێكدا ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه، تكا له ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كه‌م له‌پێناو نۆ ملیۆن كه‌سی بێده‌نگكراو بێنه ده‌نگ. كشمیر پێویستی پێتانه. ده‌نگ هه‌ڵبڕن و كشمیر ته‌نیا مه‌كه‌ن''.
- ''هه‌ڵگرتنی ستاتۆی تایبه‌تی جامو وكشمیر''
هیندستان له ٥ی ئابدا، مادده‌ی ٣٧٠ی ده‌ستووری وڵاته‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ستاتۆی تایبه‌تی به كشمیر به‌خشیبوو، به‌وه‌ش پێگه‌ی تایبه‌تیی ناوچه‌كه‌ی نه‌هێشت، له‌ئه‌نجامدا ''یه‌كێتیی خاك'' سه‌ربه ناوه‌ندی جامو و كشمیر له ستاتۆكهدا بووه دوو ناوچه.