Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و پڕۆژه‌یه یاسایه‌ی ره‌وانه‌ی كۆنگرێس كرد كه له ساڵی دارایی ٢٠٢٠دا نیشته‌جێبوونی ته‌نها ١٨ هه‌زار په‌نابه‌ر له ئه‌مریكا، له‌خۆده‌گرێت.
به‌پێی به‌رنامه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠، كه به‌رپرسانی كۆشكی سپی ره‌وانه‌ی كۆنگرێسیان كردووه، ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌ی داناوه بۆ ساڵی داهاتوو مافی دووباره نیشته‌جێبوون ته‌نها به ١٨ هه‌زار په‌نابه‌ر بدات. ئه‌م ژماره‌یه‌ش نزمترین ژماره‌یه له مێژووی به‌رنامه‌ی مۆدێرنی په‌نابه‌ران له ئه‌مریكا.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی تره‌مپ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ره‌زامه‌ندیی ئیداره‌ی ویلایه‌ته‌كان و ئیداره خۆجێیه‌كان وه‌رده‌گرێت.
له كاتێكدا له دوا ساڵی حوكمڕانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆبامادا كه ساڵی ٢٠١٦یه، كۆتای په‌نابه‌ران ١١٠ هه‌زار بوو، له سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپدا ژماره‌كه بۆ ٣٠ هه‌زار كه‌مكرایه‌وه.