Salih Bilici,1 23
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی گه‌ڕان و پشكنینی كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه له ئیستانبوڵ له‌میانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی بێ سه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه دوێنێ لێكۆڵینه‌وه له شوێنی كۆنسوڵ نه‌كرا. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه خێزانی سعوودییه‌كان له‌وێن. هیوادارین ئه‌مڕۆ بچنه ئه‌وێ".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی منبجه‌وه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆی گوتووه: "ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان سه‌خته ئێمه له تیرۆریستان پاكی دەکەینەوە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گوتی: "سزاكان شتانی پڕوپووچ بوون. ئیدی هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا سزا یاخود بابه‌تی هاوشێوه نه‌بن".