Sarmand Hameed
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح رایگەیاند، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، مارک برایسۆن ریتچاردسۆن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا گفتوگۆکراوه لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی هەماهەنگیی و ھاوکاری نێوان هەردوولا بە ئاراستەی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختی کردووهتهوە لە گرنگی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی پشتیوانی لە دیالۆگ و لێک نزیکبوونەوە، ھەروەھا دووپاتی کردووهتەوە لە رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکەدا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق وەک بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.