Sarmand Hameed
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدراڵی عێراق گۆڕییه‌وه.