Haydar Karaalp
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
بەغدا - AA
لە بەغدای پایتەختی عێراق، هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و هەندێ لە نوێنەرایەتیەکانی وڵاتانی بیانی و بینا حکوومییەکانی لێیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، بە مووشەکی کاتیوشا هێرش کراوەتە سەر نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
هێشتا نازانرێت کە هێرشەکە زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە یان نا.
لە کاتێکدا دەنگی هێرشە مووشەکییەکە لە زۆر شوێنی بەغدا بیسترا، هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لێ درا.