Zana Natık Kerem
09 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2026
ھەولێر ــ AA
هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بۆردوومان کرا.
بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن میدیاکانی عێراق بڵاوکراونەتەوە، ھێرشێکی ئاسمانیی کراوەتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا ڕۆژھەڵاتی مووسڵ.
ئەوەی زانراوە لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکەدا، بارەگای لیوای ٣٠ی سەربە حەشدی شەعبی لە ناوچەکە بە چڕی بۆردوومان کراوە.
تا ئێستا زیانە گیانیی و ماددییەکانی بۆردوومانەکە نەزانراوە
ھەروەھا تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە ڕانەگەیاندووە و دەستەی حەشدی شەعبیش ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.