Hawkar Yaseen
10 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2021
هەولێر AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەت، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر لە کۆبوونەوەدایە.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکە لەسەر سێ تەوەری سەرەکی دەبێت، تەوەری یەکەم خستنەڕووی راپۆرتێکی تایبەت بە رەوشی پێکھاتەکان و پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرەنسیس بۆ ھەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
لە تەوەری دووەمدا، دوا رەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی دەخرێتەروو.
لە تەوەری کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، رەشنووسی پڕۆژە یاسای (ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (٦٤)ی ساڵی (١٩٦٦)ی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.