Heman Hussein Yaseen
12 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2023
هه‌ولێر - AA
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ئایدن مه‌عروف سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی كۆتا كرد كه پێكهاته‌كانی توركمان، كلدانی، سریانی و ئاشووری تیایدا به‌شداربوون.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌و سكاڵایه‌ی له دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی كورسی كۆتاكان له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق تۆمار كراوه و، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی پێكهاته‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر بڕیارێك به‌بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان ئه‌وا بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، ئایدن مه‌عروف گوتی: ''له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان، نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كۆبووینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی كۆتا، هه‌موومان ده‌زانین كه سكاڵایه‌ك له دادگای فیدڕاڵی تۆماركراوه له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ناو ئه‌و یاسایه‌شدا دژی كۆتا سكاڵایه‌ك تۆماركراوه، ئێمه پێشتریش دووپاتمانكردووهتهوه كه بابه‌تی كۆتا به یاسا ڕێكخراوه و ناكرێت ده‌ستكاری بكرێت''.
ئایدن مه‌عروف گوتیشی: ''ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر بڕیارێك دژی كۆتا ده‌ربچێت، ڕه‌نگه له داهاتوودا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ڕه‌وشی پێكهاته‌كان دروست بكات، ئێمه مه‌به‌ستمانه به‌رگری له مافی پێكهاته‌كان بكه‌ین، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی باش هه‌یه له نێوان پێكهاته‌كانی هه‌رێم و ده‌مانه‌وێت په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییانه بده‌ین، بۆیه‌ش داواكاریمان له دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سكاڵایه ڕه‌تبكرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كان دۆخێكی تایبه‌تیان هه‌یه و پێشتریش دووپاتی ئه‌وه‌مان كردووه‌ته‌وه كه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێت به‌بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان ئه‌وا ئێمه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه''.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك دراوه له‌وانه، په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می یه‌ك بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردندا، هه‌روه‌ها ئاماده‌بووان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كار به یاسای ساڵی ٢٠١٨ی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق بكرێت چونكه هه‌موو پێكهاته‌كان تیایدا به‌شدارن، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، ده‌بێت ڕاوێژ به پێكهاته‌كان بكرێت.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به‌شێك نین له كێشه سیاسییه‌كان و گوتی: ''نا دادوه‌رییه‌ك هه‌یه به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان، چونكه ئه‌و كێشه‌یه‌ی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه ئێمه تیاییدا لایه‌نگیر نین، ئێمه داوا له یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌م داوایه‌ی له دادگای فیدڕالی تۆماری كردووه، بیكشێنێته‌وه كه تایبه‌ته به پرسی كۆتا، چونكه ئه‌مه ده‌ستوه‌ردانه له مافی پێكهاته‌كان''.
ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەم، دادگای باڵای فیدڕالی لەبارەی سکاڵایەکی سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق، زیاد جەبار و، سکاڵایەکی سەرۆکی فڕاکسیۆنی ڕافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئامانج نەجیب شەمعوون کۆبووەوە و دواتر کۆبوونەوەکەی بۆ ڕۆژی ٣ی كانوونی یه‌كه‌م دوایخست و دواتر دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی ٢٧ی كانوونی یه‌كه‌م دواخرا.
سکاڵاکارەکان تانەیان لە پێنج ماددەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق داوە کە بریتیین لە ماددەکانی (١،٩،١٥،٢٢،٣٦) لە یاسای ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ی هەموارکراو، کە تایبەتن بە شێوازی بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان لە پەرلەمان.
ئەو ماددانەی لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەڵبژاردندا ھەیە و زیاد جەبار سکاڵای کردووە و تانەی لێداوە بریتیین لە: ماددەی یەکەم: پەرلەمانی کوردستان - عێراق لە ١١١ ئەندام پێکدێت. ماددەی نۆیەم: ھەرێمی کوردستان-عێراق بە یەک ناوچەی دەنگدان دادەنرێت. ماددەی ١٥: بۆ ھەرێمی کوردستان، تۆمار بەناوی دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی سەنتەرەکانی ھەڵبژاردن ئامادە دەکرێن بەپێی ریزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان. ماددەی ٢٢: ھەر کیانێکی سیاسی لە ھەرێم، بۆی ھەیە لیستێکی تایبەت بە بەربژێرەکانی خۆی لەسەر ئاستی ھەرێم پێشکەش بکات، کە رێژەیەک ئافرەتی تێدابێت، لە ٣٠% کەمتر نەبێت.
ھاوکات سکاڵای دووەم لەلایەن سەرۆکی فڕاکسیۆنی ڕافدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئامانج نەجیب شەمعوون تۆمارکراوە و داوا کراوە کە ماددەی ٣٦ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو، بە نادەستووری دابنرێت، کە تایبەتە بە کورسیی کۆتای پێکھاتەکانی "کلدان، ئاشووری، تورکمان و ئەرمەن لە ھەرێم. ھەروەھا داوا کراوە ماددەی ٩ی ھەمان یاسا بە نادەستووری دابنرێت، کە ھەرێم بە یەک ناوچەی ھەڵبژاردن دانراوە.
لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ، ١١ کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە بە جۆرێک شەش کورسی بۆ پێکهاتەی کلدان، ئاشووری و ئەرمەن، هەروەها پێنج کورسی بۆ پێکهاتەی تورکمان.