Sarmand Hameed
09 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2023
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى دڵنیایی دایە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان کە هه‌ميشه پارێزه‌رى كولتووری پێکەوەژیانی و لێبوردەیی نێوانیان و ماف و ئازادييه‌كانيان ده‌بن.
نێچیرڤان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی جه‌ژنى قيامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێ بێت) بڵاوی کردووە، تیایدا پیرۆزبایی لە کريستیانەکان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان کردووە و هيوای جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و ئاسووده، شادى و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستوون.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا دهكهينهوه كه سيمايه‌كى گرنگيى ناسنامه‌ى كوردستانى و مايه‌ى شانازيمانه. خوشک و برايانى مه‌سيحى و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا دهكهينهوه كه هه‌ميشه پارێزه‌رى ئه‌م كولتووره و ماف و ئازادييه‌كانيان ده‌بين".