Rewa Mahmood Hasan
09 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2023
سلێمانی-AA
له‌سه‌ر چیای ئه‌زمه‌ڕ كه به‌سه‌ر سلێمانیدا ده‌ڕوانێت و به‌رزترین چیای زنجیره شاخی گۆیژه‌یه، یادی كۆڕه‌و به‌رز راگیرا.
بەدرووشمی "کۆڕەو هاواری تاساوی کوردی بەنێودەوڵەتی کرد"، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئازاد محه‌مه‌د ئەمین، رۆشنبیران، مامۆستایان، رۆژنامەنووسان، چالاکوان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چیای ئەزمەڕ ساڵیادی کۆڕەوی ملیۆنیی مانگی ئازاری ١٩٩١ بەڕێوەچوو.
رێوڕه‌سمه‌كه‌ی ساڵیادی كۆڕه‌و كه بۆ یه‌كه‌مجار بوو رێكده‌خرا، بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد، گۆڤاری شارباژێڕ، بووژانەوەی کو‌لتوور و کەلەپووری کورد سازكرابوو.
دوای پێشکەشکردنی گوتاری تایبەت بە كۆڕه‌و لەلایەن بەشداربووانەوە، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی تایبەت بە کۆڕەوەکە نیشان درا.