Zana Natık Kerem
10 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدووەنانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستپێکرد.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپا، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە چیاکانی رۆژھەڵاتی قەزای تەلەعفەر تا دەگاتە چیاکانی ئەلخان، شێخ ئیبراھیم و مەحلەبییە رۆژئاوای نەینەوا، دەستپێکردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، دوای ئەوە ھات کە زانیاری ھەواڵگریی لەبارەی جموجۆڵی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە بەدەست ھێزەکانی حەشدی شەعبی گەیشتووە.