Zana Natık Kerem
09 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2022
ھەولێر-AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی پەسەند کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان خراوەتە دەنگدانەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٧٣یان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، ئامادەبوون.
پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان بە کۆی دەنگی ٢٧٣ ئەندامی ئامادەبووی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، پەسەندکراوە.
پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان لە ١٨ ماددە پێکھاتووە و لەلایەن لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێشکەش کراوە و لەوچوارچێوەی پێشنیازەیاساکەدا، ٢٥ تریلیۆن دینار بۆ وەزارتەکان تەرخان کراوە.