Heman Hussein Yaseen
08 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2022
ههولێر - AA
کاتژمێر ٢١:٣٥ خولەکی ئەمشەو، دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە ھەولێر بیسترا و دواتر شایەتحاڵان ئاماژەیان بەوەکرد کە گوللە کاتیۆشایەک لەناوەڕاستی شەقامی رێگای ههولێر-پیرمام کەوتووەتە خوارەوە و زیانی بەچەند ئۆتۆمبێلێک گەیاندووە و دوو کەسیش برینداربوون.
ھەر زوو ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و جەنجاڵی لە شەقامەکە دروست بوو، بۆ ماوەیەکی کەم ھاتوچۆ لە شەقامەکە راگیرا
دوای بەدواداچوونی ئاژانسی ئانادۆڵو، دەرکەوت کە بریندارەکان ھاووڵاتی سڤیلن و بەھۆی ئەوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کۆنترۆڵی خۆیان لەدەستداوە و بەمھۆیەوە بە سووکی برینداربوون و ئێستاش ھزە ئەمنییەکان خەریکی لێکۆڵینەوەن.
08.06.2022 تەقینەوەیەکی بەھێز لەسەر رێگای ھەولێر-پیرمام روویدا و زیانی لێکەوتووەتەوە
- ھەر زوو ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و جەنجاڵی لە شەقامەکە دروست بوو، بۆ ماوەیەکی کەم ھاتوچۆ لە شەقامەکە راگیرا.