Fakhradin Ibrahim Mohammad
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
بە مەبەستی پاککردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆریستانی داعش، هێزەکانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له چیای قه‌ره‌چوغ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سەر تیرۆریستان ئه‌نجامدا.
لەم بارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە، له درێژه‌ی هه‌ماهه‌نگی و چالاكییه هاوبه‌شه‌كان، هێزێكی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزێكی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له چیای قه‌ره‌چوغ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامدا.
بە پێی راگەیەندراوەکە، له ئۆپەراسیۆنه ھاوبەشهكهدا هێزێكی کۆماندۆی پێشمەرگە کە لەلایەن ھێزی ھاوپەیمانان مەشق و راھێنانیان پێکرابوو لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان به‌شداربوون و بەسەرکەوتویی مۆڵگە و حەشارگەی تێرۆریستان لە چیای قەرەچوغ کێوماڵکراون.
لە ئۆپهراسیۆنهكەدا کە ٤٨ كاتژمێری خایاندووە، ١٣ ئەشكەوتی ناوچەکە کە گومانی ئەوەی لێکراوە شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستان بووبێت، پشكێندراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێزەكانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان به‌بێ زیان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.