Zana Natık Kerem
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە کۆی گشتیی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، گەیشتووەتە سێ ملیار و ٤٣٠ی ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، کۆی گشتیی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی تشرینی یەکەمی رابردووی، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە کۆی گشتیی بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ ھەزار و ٨٩٩ بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و ٤٣٠ی ملیۆن دۆلار بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە تێکڕای ھەناردەکردنی نەوت، رۆژانە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، دوو ملیۆن و ٨٧٦ ھەزار بەرمیل بووە.
باس لەوەشکراوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت بە ٣٨ دۆلار و ٤٨ سەنت فرۆشراوە.