Zana Natık Kerem
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەتدا لە پارێزگای میسان رۆژهەڵاتی عێراق، هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەتدا لە پارێزگای میسان ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون.
ماوەی چەند هەفتەیەكە، هێزەكانی سوپا و پۆلیسی عێراق، ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆلەت و دەستگیركردنی داواكراوان لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق، ئەنجام دەدەن.