توركيا, ئابووری, عێراق

ئامانج ئەوەیە بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بازرگانی تورکیا-عێراق بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار

وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات: "ئامانجمان ئەوەیە لە قۆناغێکی نزیکدا بازرگانیمان لەگەڵ عێراقدا کە سەرکۆمارمان سەردانی دەکات بگاتە ١٥ ملیار دۆلار و، بە تەواوبوونی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانیش لە ٢٠٣٠دا بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار".

Seda Tolmaç  | 19.04.2024 - نوێکردنەوە : 21.04.2024
ئامانج ئەوەیە بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بازرگانی تورکیا-عێراق بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار

Ankara

ئەنقەرە - AA

- وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات باسی لەوە کرد کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات و ڕایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە لە قۆناغێکی نزیکدا بازرگانیمان لەگەڵ عێراقدا بگاتە ١٥ ملیار دۆلار و، بە تەواوبوونی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانیش لە ٢٠٣٠دا بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار".

دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئادار، یەکەم سەردانی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ دەرەوەی وڵات لە ٢٢ی نیساندا بۆ عێراق ئەنجامی دەدات.

لەم سەردانەدا کە سەرکۆمار لە پاش ١٢ ساڵ بۆ بەغدا ئەنجامی دەدات، پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکان و، پرسە سیاسیی و دیپلۆماسییەکان و ئاسایش لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ دەکرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، وەزیری بازرگانی تورکیا بۆڵات باسی لەو ڕێککەوتنە بازرگانییانە کرد کە بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەدا واژوو بکرێن، لەگەڵ پەیوەندیيە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگیی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.

بۆڵات باسی لەوە کرد کە ئامانجیان ئەوەیە لە قۆناغێکی نزیکدا بازرگانی لەگەڵ عێراق بگاتە ١٥ ملیار دۆلار و، بە تەواوبوونی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانیش لە ٢٠٣٠دا بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار.

گوتیشی: "بەپێی ئەوەی پێشبینی دەکرێت پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کە بە شاری ئەنبار و کەنداوی بەسرەدا تێدەپەڕێت و پارێزگا جیاجیاکانی عێراق دەگرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری ئەرێنیی بکاتە سەر هەناردەمان بۆ عێراق و توانای لۆجستیمان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın