Abdullah Abdulmanaf Shukur
05 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە بۆنەی رۆژی جیھانی شێرپەنجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاوسۆزی خۆی بۆ تووشبووان و قوربانیانی ئەو نەخۆشییە كوشندهیه نیشاندا.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی جیھانی نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکردەوە و تیایدا ھاوسۆزی خۆی بۆ ئەوانەی کە لەو نەخۆشییە چاکبوونەتەوە و بۆ ئەوانەشی کە ھێشتا ململانێی ئەم نەخۆشییە دەکەن و ئەوانەشی کە گیانیان لەدەستداوە، دهربڕی.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاشكراشیكردووه، بۆ ئەوەی سەرچاوەی پێویست بخرێتە دەست تیمە پزیشکییەکان و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، حکوومەتەکەی لە ماوەی ساڵێکدا بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە خەرجکردووە.