Muhammed Ali Kamal
05 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2021
سلێمانی - AA
ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی (USAID) بڕی نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار بۆ چالاكییه‌كانی پشتیوانییكردن له هه‌ڵبژاردن كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (UNAMI) پێی هه‌ڵده‌ستێت، ته‌رخان ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له هه‌ژماری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه وه‌ك پشتیوانییه‌ك له پرۆسه‌ی دیموكراسیی له عێراق، ئه‌مریكا بڕی نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار بۆ هاوكارییكردنی چالاكییه‌كانی پاڵپشتییكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه پێی هه‌ڵده‌ستێت، ته‌رخان ده‌كات. هاوكارییه داراییهكهش له‌رێگه‌ی ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی (USAID)ه‌وه ده‌درێته نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد و به‌شداریی ده‌نگده‌ران.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی (USAID) له عێراق، جۆن كاردیناس، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: "هاوكاریی ئاژانسه‌كه‌مان گره‌نتی تواناكانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات بۆ هاوكارییكردنی وڵاته‌كه له چالاككردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی داهاتوو له ساڵی ٢٠٢١دا".