Miraç Kaya
18 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2026
لەسەر ڕێگای خێرای ئيستانبوڵ-ئیزمیر، پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕا و، بەهۆیەوە ٢٥ کەس برینداربوون.
ڕووداوەکە لە ناوچەی یەنیمەهەلە و بەهۆی لە کۆنترۆڵدەرچوونی پاسەکە ڕوویداوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی فریاگوزاری، جەندرمە، ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس و تیمەکانی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
لەو ڕووداوەدا، لە کۆی ٤٠ سەرنشینی پاسەکە ٢٥ کەسیان برینداربوون.
بریندارەکان لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.