شیكاریی- هۆكاره‌كانی پشت شكستی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان
- ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان كه له حەوتی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠١دا ده‌ستی پێ كرد، دوای پڕكردنه‌وه‌ی ٢٠ ساڵ، كۆتایی هات و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له ئەفغانستان لە ٣١ی ئابی ٢٠٢١دا، ته‌واو بوو.
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA عه‌لی بوراك داریجیلی
ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان كه له حەوتی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠١دا ده‌ستی پێ كرد، دوای پڕكردنه‌وه‌ی ٢٠ ساڵ، كۆتایی هات و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له وڵاته‌كه له ٣١ی ئابی ٢٠٢١دا ته‌واو بوو. ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له دوای هێرشه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١ و له چوارچێوه‌ی "ستراتیجییەتی ده‌ستوه‌ردانی رێگرییكار"ی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بوش به بیانووی "شه‌ڕكردن له دژی تیرۆر ده‌چینه ئه‌فغانستان" ده‌ستی پێ كرد. ئامانجی "ستراتیجییەتی ده‌ستوه‌ردانی رێگرییكار"ی بوش له‌ناوبردنی چه‌كدارانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده كه له ئه‌فغانستان جێگیره و قۆڵبه‌ستكردن یان كوشتنی ئوسامه بن لادن بوو. له چوارچێوه‌ی ستراتییجه‌كه‌دا، پێویست بوو چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی به‌ر له‌وه‌ی هیچ كرده‌كی رێكخراوه‌یی یان هه‌ر په‌لامارێك ئه‌نجام بده‌ن له سه‌رچاوه‌كه‌یانه‌وه له‌ناوببرێن.
ئیداره‌ی بوش به‌رله ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له ساڵی ٢٠٠١دا، هۆشداریی ئه‌وه‌ی دایه تاڵیبان كه "سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده كه له ئه‌فغانستان خۆیان حه‌شارداوه" راده‌ستی ئه‌مریكا بكات.
له میانی هۆشدارییه‌كه‌دا، بوش به تاڵیبانی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بێت و داواكارییه‌كه جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا هه‌مان چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا ده‌بێت، واته هه‌ڕه‌شه‌ی لەناوبردنی لێ ده‌كردن.
حكوومه‌تی تاڵیبان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت و له ١٨ی ئه‌یلوولی ٢٠٠١دا، بڕیارێك كه رێگه‌ی ده‌دا هێز له دژی به‌رپرسیارانی هێرشه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌نجام بدرێت و له‌لایه‌ن كۆمارییەکان و دیموكراته‌كانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرا، كرایه یاسا. له كۆتاییشیدا، پرۆسه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بوش-ه‌وه، ده‌ستی پێ كرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه له میانی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، رۆژی ٢٦ی ئابی ٢٠٢١، دوو خۆكوژ خۆیان به ژمارەیەک سه‌ربازی ئه‌مریكا كه ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول-یان دەپاراست، تەقاندەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوه‌ندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ كێنیت ماكکێنزی بڵاو كرایه‌وه ئاماژه به‌وه كرا، دوو ته‌قینه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابول روویان داوه كه به‌هۆیانه‌وه، ١٢ سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا و لانیكه‌م ٦٠ مەدەنی كوژراون، هه‌روه‌ها ١٥ سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكا به سه‌ختی برینداربوون. به‌رپرسیارێتیی په‌لاماره‌كه‌ش له‌لایه‌ن گرووپی خۆراسانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه لە ئه‌ستۆ گیرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌لاماره‌دا، پێواژوویه‌كی مشتومڕی چڕ چی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و چی له رای گشتیی ئه‌مریكادا، سه‌باره‌ت به ره‌وتی گشتیی ستراتیجییەتی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و به تایبه‌ت هۆكاره‌كانی شكستی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له ئەفغانستان، هاته ئاراوه.
لە راستیدا نەک هەر تەنها کەرتی هەواڵگریی بەڵکو ستراتیجییەتی ئەمریکا و سەرجەم دامەزراوەکانی لە ئەفغانستان، شکستێکی گەورەیان هێنا، بەڵام ئەگەر بابەتەکە لەڕووی هەواڵگرییەوە هەڵسەنگێنین، ئەوا پێویستە بەرلە هەموو شتێک پێناسەیەکی هەواڵگری بکەین.
دەستەواژەی "هەواڵگریی" پێناسەی زۆری هەیە، بەڵام بەو شێوەیەی کە لە ماڵپەڕی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT)دا هاتووە، "هەواڵگری بریتییە لە؛ کارکردن لەسەر زانیاریی سەرەکی و دواتر هەڵسەنگاندنی لەڕووی پۆلێن، نرخاندن و رەخنەوە" و لە روانگەی ئەم پێناسەیەشەوە کاری هەواڵگریی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێویستە سەرنج بخاتە سەر سێ ئامانج:
- جگە لە زانیارییە هەواڵگرییە بەپەلەکان، دەستەبەرکردنی رەهەندێکی درێژخایەن و پێشبینی لە بارەی رێکخراوێکی تیرۆریستی: بۆ نموونە، شیکارکردنی پێشبینییە هەواڵگرییەکان دەربارەی ئەو ناسەقامگیرییە سیاسییانەی لە دوای کشانەوەی ئەمریکا رووبەڕووی ئەفغانستان دەبنەوە و پیشکەشکردنی ئەم شیکارییە بە دەسەڵاتی سیاسیی.
- پشتیوانیکردن لە قۆناغەکانی بڕیاردانی دروستی لایەنی بڕیاردەر لە بارەی ئەو ستراتیجییەتانەی دژبە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەگیردرێنەبەر، واتە ئامادەکردنی گونجاوترین سیاسەت بۆ لایەنی بڕیاردەر، بۆ نموونە خستنەکاری گونجاوترین بەرواری کشانەوە بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان لەلایەن جۆ بایدن-ەوە.
- رێگریکردن لە چالاکی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و لە چالاکی خستنی پلانداڕێژەران و لایەنە هاوبەشەکانی چالاکییەکە: بۆ نموونە وەرگرتنی زانیاری تەواو دەربارەی ئەگەری روودانی پەلامارێک بۆسەر فڕۆکەخانەی کابول.
بەم شێوەیە لە چوارچێوەی ستراتیجییەتێکی سەرکەوتووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، چالاکییە هەواڵگرییەکان لە رەهەندی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانەوە بۆ رێگریکردن لە هەڕەشە و مەترسییەکان گرنگن، هەر لەم روانگەیەشەوە ئەرکی سەرەکی دەزگا هەواڵگرییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا زانینی پێشوەختەی پەلامارەکان و رێگری لێکردنیانە.
ئامانج له كاره‌كانی هه‌واڵگریی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ده‌بێت به‌پێی دزه‌كردنه ناو رێكخراوی تیرۆریستی، رێگه‌گرتنه له چالاكییه‌كانی و شكستهێنان به رێكخراوی تیرۆریستی پلانی بۆ دابڕێژرێت، به‌ڵام كاتێك چالاكییه‌كانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان به نموونه ده‌هێنینه‌وه ده‌بێت به‌م جۆره ریز بكرێن:
"ده‌ستنیشانكردنی ئه‌لقاعیده و هاوشێوه‌كانی و دزه‌كردنه ناویان، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر چالاكییه‌كانیان و رێگه‌گرتن له‌و چالاكییانه‌یان. واته قۆناغه‌كان به‌م جۆره‌ن ١: ده‌ستنیشانكردن ٢: دزه‌كردن ٣: كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ٤: رێگه‌گرتن یان كۆتایی پێهێنان".
به‌ڵام ئه‌ی باشه وێرای ده‌ستنیشانكردنی ئه‌مانه و دیاریكردنی ئه‌م ئامانجانه، بۆچی هه‌واڵگری ئه‌مریكا نه‌یتوانی پلانێكی ستراتیجیی هه‌واڵگری كاریگه‌ر دابنێت له ئه‌فغانستان؟ ده‌كرێت ئه‌مه به جۆرێكی دیكه‌یش بپرسین. وه‌ك ده‌زاندرێت ئه‌فغانستان به "گۆڕستانی ئیمپراتۆریه‌ته‌كان" ناسراوه و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی سه‌ختترین جوگرافیایان هه‌یه. له رابردوودا سوپای به‌ریتانیا و سۆڤیه‌تی جاران و له‌ئێستاشدا، هێزه نه‌به‌زیووه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا له‌وێ زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه. ئه‌ی باشه چی هۆكارێك وای كردووه ئه‌م وڵاته "فه‌تح نه‌كرێت" و دروستكردنی تۆڕێكی هه‌واڵگریی كاریگه‌ر له‌و جوگرافیایه هێنده سه‌خت بێت؟
وه‌ك خاڵی یه‌كه‌م ئه‌و سنووره‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌بیندرێت نزیكه‌ی ١٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه له‌سه‌ر مێز كێشراوه، فره‌نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانستان زۆر زۆره و ئه‌م فره‌ییه‌یش به سنووری ناسروشتی لێك جیا كراونه‌ته‌وه، یه‌كڕیزی نیشتمانیی له‌نێوان زۆربه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا نییه، ئه‌م گرووپه نه‌ته‌وه‌یییانه بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی خۆیان له‌نێو خۆیاندا ده‌ژین و تێكه‌ڵ نابن، واتا حوكمڕانبوونی ئیداره‌یه‌كی خۆجێی یان بیانی له كابول زۆر سه‌خته، هه‌روه‌ها هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی لەپێشینەی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و زۆربه‌ی جار هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كی دیكه‌یه، بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه‌كان له‌و وڵاته كاره‌كانی هه‌واڵگری ئه‌مریكای سه‌ختتر كردووه بۆ فێربوونی زمانه خۆجێیه‌كان كه یه‌كێكه له پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ كارمه‌ندی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگریی، وه‌ك ده‌زاندرێت سه‌ركه‌وتنی ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاتێكی بیانی له وڵاتێكی دیكه به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌نده به زانینی زمانی خۆجێیی و به‌كارهێنانی، هاوشێوه‌ی توانای كارمه‌ندانی هه‌واڵگریی له گۆڕه‌پانه‌كه.
لەگەڵ ئەمانەشدا، سەپاندنی دەسەڵات، کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی ناوچەی شاخاویی سەخت لە ئەفغانستان، ئاڵنگارییەکی گەورەیە، ئەم دۆخەش وای لە ئەمریکا کرد کە نەتوانێت بە باشی سوود لە توانا پێشکەوتووەکانی ئاماژە ھەواڵگرییەکان (SIGINT) و ھەواڵگریی ئەلیکترۆنیی (ELINT) ببینێت. لە ھەمان کاتدا، دۆخی جوگرافیای سەختی ئەم ناوچانە توانای ھەواڵگریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداریی ئەمریکا سنووردار کردبوو. جگە لەوە، جوگرافیای سەختی ئەفغانستان، درووست‌کردنی زنجیرەیەکی بەردەوامی دابینکردنی پێداویستییەکان ئەستەم كردبوو و پەیوەندیکردنی کارمەندانی ھەواڵگریی ئەمریکا لەگەڵ تۆڕی ھەواڵەکانیان بەشێوەیەکی رێک قورس کرد، ھاتوچۆ و گەشتکردنی کارمەندانی ھەواڵگریی ئەمریکا لەنێوان ناوچەکان قورس و مەترسیدار بوو. ئەم فاکتەرانە، وای لە کارمەندانی ھەواڵگریی ئەمریکا کردبوو کە لە دژی ھێرش و ھەوڵەکانی رفاندن، رێکاری توندتر بگرنەبەر، ئەم دۆخەش، کاری لەسەر خێرایی چالاکییەکانی ھەواڵگریی ئەمریکا و لە ئەنجامدا چوونە ناو کۆمەڵگای قورس کردبوو.
لەگەڵ ئەم فاکتەرانەشدا، توندڕەوی و داب و نەرێتییە ئیسلامییەکان لە دژی ئەو بيانييانەى کە ھاتوون بۆ ئەفغانستان و نەیانتوانیوە بەھیچ شێوەیەک لە ھەستیارییەکانی خەڵکەکە تێبگەن بووەتە ھۆکاری دوورکەوتنەوەی بیانییەکان لە خەڵکی و ئەم دۆخەش دروستکردنی پەیوەندیی دروستی کارمەندانی ھەواڵگریی ئەمریکا لەگەڵ خەڵکەکەی قورس کرد. لەبەر ئەم ھۆکارانە بە بەردەوامی سوود لە ھاوکارە ناوخۆییەکان بینراوە و ئەم دۆخەش بووە ھۆکاری زیادکردنی خەرجییەکان و لە ئەنجامدا درووستبوونی کێشە لە بوودجەدا، ھەروەھا ھەڵسوکەوتی نەزانەی چەند کارمەندێکی ناوخۆیی ئەفغانستان رێگەی بۆ دروستبوونی بۆشایی ئەمنی خۆش کرد.
جگە لەوە، کەمیی ھەلومەرج لە ئەفغانستان و سنوورداریی تواناکان، ببووە ھۆی ئەوەی کە خۆگونجاندنی کارمەندانی ھەواڵگریی ئەمریکا لەگەڵ مەرجەکانی ئەفغانستان کات بخایەنێت و دوای خۆگونجاندنیشیان، ماوەی ئەرکی ئەو کارمەندانە کۆتایی ھاتووە، بەشێوەیەکی گشتی، درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی کارمەندانی ھەواڵگریی لە ناوچە دوورەدەستەکان ئاڵۆزی زۆری لەگەڵ خۆیدا دەھێنا، سەرەڕای ئەوەی کارمەندی ھەواڵگریی کەسێکی راھێنراوە لەسەر ئەم جۆرە دۆخە، بەڵام راسپاردنی بە ئەرک بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لەو ناوچە دوورەدەستانە دەبێتە ھۆکاری لە دەستدانی ویست و تواناى و دەبێتە ھۆی درووستبوونی ھەڵە کە رێگە بۆ درووستبوونی خاڵی گەورەی لاوازیی ئەمنی خۆش دەکات.
- یەکێک لە گەورەترین ئابڕوچوونەکان لە مێژووی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)دا
لە چوارچێوەی ئەو خاڵانەی کە لەم شیکارییەدا باسی لێوە کراوە، ئاماژەکردن بە حاڵەتێکی بەرجەستە لەبارەی شکستی ھەواڵگریی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە جێی خۆی دەبێت، ئەم حاڵەتەش بریتییە لە ھێرشی کامپ چامپان لە ویلایەتی خوست رۆژهەڵاتی ئەفغانستان کە بە یەکێک لە گەورەترین شکستەکانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا دادەنرێت کە لە ساڵی ٢٠٠٩ روویداوە.
رۆڵگێری سەرەکی ئەو رووداوە، پزیشکێکی ئوردنی بەڕەگەز فەڵەستینییە بەناوی ھومام خەلیل بەلەوی.
ھومام خەلیل بەلەوی خوێندنی پزیشکی لە تورکیا تەواوکردووە و ھاوسەرەکەشی تورکە، ئەو کەسە لە کردەیەکی خۆکوژی‌دا، حەوت کارمەندی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا و یەک کارمەندی ھەواڵگریی ئوردن و کارمەندێکی ئەفغانستانی کوشت.
ھومام خەلیل بەلەوی لە دوای تەواوکردنی خوێندنی پزیشکی لە تورکیا، گەڕاوەتە ئوردن و لە کەمپێکی پەنابەرانی فەڵەستینی دەستی بە کارکردن کردووە و بەھۆی پڵاوکراوەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک لە ئەلقاعیدە، لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکاوە بووبووە جێگەی گومان.
لەم چوارچێوەیەشدا، دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا لەبارەی ئەو کەسەوە داوای ھەماھەنگی لە ھەواڵگریی ئوردن کرد، بەم پێیەش ئوردنییەکان دەستبەجێ بەلەوی-یان دەستگیرکرد. لەکاتی دەستبەسەرکردنەکەدا، ھومام خەلیل بەلەوی ناچارکرا بە ھەماھەنگیکردن لەبەرامبەر ترساندنی بە مانەوەی لە بەندیخانە بۆ ماوەیەکی درێژ.
ھومام خەلیل بەلەوی ھەرچەندە وا خۆی دەرخست کە بە داواکەی ئەوان قایل بووە، بەڵام ھەر لەسەرتاوە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پلانەکەی، پلانەکە بریتی بوو لەوەی کە لە گونجاوترین کاتدا زۆرترین کارمەندی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا بکوژرێت یاخود بڕفێندرێت.
بەلەوی ئەوەشی دەزانی کە بۆ ئەنجامدانی کارەکەی پێویستە لەسەرەتادا متمانەی کارمەندانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا بەدەستبھێنێت.
ھومام خەلیل بەلەوی بۆ ماوەیەکی درێژ سەرجەم داواکارییەکانی کارمەندانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا بە زیادەوە جێبەجێ کرد، بە جۆرێک کە لەسەر رێنمایی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، پەیوەندی بە سەرکردەی ئەلقاعیدە، ئەیمەن زەواھیری کردووە کە ئەویش وەک خۆی پزیشکە و بە ئاسانی پەیوەندی لەگەڵ دروستکردووە.
بەلەوی ھەر لە یەکەم پەیوەندیدا لەگەڵ ئەیمەن زەواھیری باسی لە پەیوەندی خۆی بە دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا کردووە، ھەر بۆیەش بە ھاوکاری ئەیمەن زەواھیری چەند زانیارییەکی پەیوەندیدار بە ئەفغانستان بە ئەنقەست بە دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا داوە و بەم ھۆیەوەش ئیتر متمانەی کارمەندانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا بە ئەبو مولال بەلەوی زۆر بەھێز بوو، بە جۆرێک کە ناوبراو لە کاتی رۆیشتنی بۆ یەکێک لە بنکەکانی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا لە ویلایەتی خوست رۆژهەڵاتی ئەفغانستان بێ ئەوەی بپشکێنرێ چووبووە ژوورەوە، ئەم دۆخە لە رووی تەکنیکی ھەواڵگریی زۆر ھەڵەیە.
ھومام خەلیل بەلەوی لە دوایین جار چوونی بۆ بنکەی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، هێلەگە بۆمبڕێژکراوەکەی سەرخۆی تەقاندەوە و ١٠ کارمەندی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکای کوشت.
ھەروەکو دیارە، بەھەڵەداچوونی ھەواڵگریی رۆڵێکی گرنگ لە شکستی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەگێڕێت.
دکتۆر عەلی بوراک داریجیلی مامۆستای زانکۆی تەکنیکی بورسایە و کارەکانی خۆی لە بوارەکانی ھەواڵگریی و ئاسایشی سایبەر، تیرۆریزم، ئاسایشی تەکنۆلۆجیا بەڕێوەدەبات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن