Sangar Hamad Azeez
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
مەدرید - AA
یانەی ریال مەدرید بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی.
جارێکی دیکە و لە هەفتەی نۆیەمی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگای خۆی دووچاری شکست هات.
ریال مەدرید لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی لالیگا میوانداری یانەی لیڤانتی کرد.
یارییەکەش بە سوودی یانەی میوان بە ئەنجامی ٢-١ بە کۆتا هات.
ئەوەی جێگای باسە ریال مەدرید جارێکی دیکە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد بەڵام ئەمجارە لە ئەنجامە خراپەکانی ئەویش بە تۆمارکردنی ئەم گوڵە بۆ دوای ٤٨١ خولەک توانی گۆڵ تۆمار بکات.
لەمەوپێش ریال لە وەرزی ١٩٨٥ -١٩٨٤ ماوەی ٤٦٥ خولەک نەیتوانیبوو گۆڵ تۆمار بکات.
ریال مەدرید لە ٩ یاریدا ١٤ خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمی خولەکە دێت.