وەرزش

لا لیگا.. بارسێلۆنا کلاسیکۆی بە ٥ گۆڵ بردەوە

- لە میانی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی لا لیگادا، یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی ریال مەدرید کرد.

Hasan Esen, Muhammet Ali Kemal  | 29.10.2018 - نوێکردنەوە : 29.10.2018
لا لیگا.. بارسێلۆنا کلاسیکۆی بە ٥ گۆڵ بردەوە

Madrid

مەدرید - AA

لە میانی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی لا لیگادا، یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی ریال مەدرید کرد.

لە یەکەم کلاسیکۆی دوای پەیوەندییکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یانەی یوڤێنتوس-ەوە کە لیۆنێل مێسی-ش بە هۆی پێکانەوە بەشداریی تێدا نەکرد، لویس سوارێز توانی بە تۆمارکردنی هاتریک ببێتە ناوە پرشنگدارەکەی یارییەکە.

بارسێلۆنا لە رێگەی گۆڵێکی فلیپ کۆتینۆوە لە خولەکی ١١دا، توانی بەگۆڵێک بکەوێتە پێش ریال مەدریدەوە.

لە خولەکی ٢٨ی یارییەکەدا، لویس سوارێز لەدوای ئەوەی لە لایەن رافائێل ڤاران-ەوە پاڵێکی پێوە نرا، کەوت. ناوبژیوانی یارییەکە سەرەتا ئاماژەی بۆ بوونی لێدانی سزا نەکرد، بەڵام لەدوای تانەدان لە بڕیارەکەی لە رێگەی سیستمی ڤارەوە تەماشای کەوتنەکەی سوارێزی کرد و بڕیارەکەی گۆڕی. لە خولەکی ٣٠دا، سوارێز بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ بارسێلۆنا و گۆڵی یەکەمی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد و بەوشێوەیەش ئەنجامەکە بووە ٢-٠.

لە خولەکی ٥٠دا، مارسێلۆ ڤیێرا توانی جیاوازیی گۆڵەکان بۆ گۆڵێک دابەزێنێت و ئەنجامەکە بکاتە ٢-١. دواتر و لە خولەکەکانی ٧٥ و ٨٣دا، سوارێز دوو گۆڵی دیکەی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد و جیاوازیی گۆڵەکانی کردە سێ گۆڵ. لە خولەکی ٨٧دا، ئارتورۆ ڤیداڵ دوایین گۆڵی یارییەکەی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تۆمارکرد و بەو شێوەیەش بە ئەنجامی ٥-١ و بەو بردنەوەیەکی مێژوویی کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا پارێزگاریی لە پێشەنگی ریزبەندیی لا لیگا کرد و ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢١ خاڵ بەرزکردەوە و ریال مەدریدیش لە ١٤ خاڵدا مایەوە.

لە میدیای ئیسپانییدا باس لەوە دەکرێت راهێنەری یانەی ریال مەدرید، جولێن لۆپیتیگی کە لە دوایین شەش یارییدا نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەرەوڕووی چارەنووسێکی نادیار لە پۆستەکەیدا دەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın