Abdullah Aşıran,Ramal Abdullah Mahmood
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌مستردام – AA
له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا فێستیڤاڵی هونه‌ری تیشك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مساڵ حهوتهمین فێستیڤاڵی هونه‌ری تیشك له‌لایه‌ن وه‌قفی فێستیڤاڵی رووناكی ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌چوو و هاووڵاتییانیش به گه‌رموگوڕییه‌وه به‌شدارییان تیادا كرد.

فێستیڤاڵه‌كه پێكهاتبوو له نمایشكردنی تیشكه‌كان له سه‌ر ئه‌و نۆكهندانهی له‌لایه‌ن یونسكۆوه خراونه‌ته لیستی میراتی جیهانی كه ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی شاره‌كه‌ن و گه‌شتكردن به كه‌شتی له نێو نۆكهندهكاندا.
نمایشی تیشكه‌كان كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند، دیزاینه‌ر و ته‌لارسازی جیهانییه‌وه ئاماده‌كران له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ٣٠ نمایشی جیاوازی تیشك پێشكه‌ش كران.

ساڵی رابردوو نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌شدارییان له‌و فێستیڤاڵه‌دا كرد و به‌مه‌ش بووه یه‌كێك له فێستیڤاڵه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مساڵیش تاكو ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ به‌رده‌وام ده‌بێت.