Zana Natık Kerem
06 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2018
نەینەوا ــ AA
بە ھۆی مەترسی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا باری لەناکاوی لە پارێزگاکە، راگەیاند.
لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، ئەمە دووەم جارە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ھۆی مەترسی دروستبوونی لافاو، باری لەناکاو لە سنووری پارێزگاکە رادەگەیەنێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، سەیدۆ چەتۆ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە ھۆی مەترسی دروستبوونی لافاو، باری لەناکاو لە پارێزگای نەینەوا، راگەیەندراوە، ھەروەھا ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بۆ رووبەڕبوونەوەی مەترسی دروستبوونی لافاو کە پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ پارێزگاکە بگرێتەوە، پێکھێنراوە".
سەیدۆ چەتۆ ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەر بە ھۆی مەترسی دروستبوونی لافاو، دەوام لە زانکۆ و قوتابخانەکان کراوە بەپشوو.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا روونیشیکردەوە، فەرمانگە خزمەتگوازرییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا، بەرگری شارستانی، شارەوانی، شارەوانییەکان و تەندروستی لە جێبەجیکردن کار و راپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆیان بەردەوام دەبن.