Cemal Sargati
09 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2017
سلێمانى - AA
ساڵانى رابردوو شارى سلێمانى چه‌ندین سینه‌ماى تێدابووه وه‌ك سینه‌ما ره‌شید و سینه‌ما دڵشاد و سینه‌ما سیروان كه له ئێستاشدا ته‌نها سینه‌ما سیروان وه‌ك خۆى ماوه و، هاووڵاتییانیش له ئێستادا سه‌ردانى ئه‌و سینه‌مایه ناكه‌ن سه‌ردانكه‌رانى سینهماكانیش بهرەونهمان ده‌ڕۆن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى، بابه‌كر دڕه‌یى به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌یاند "مێژووى شارى سلێمانى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه خاوه‌نى چه‌ندین سینه‌ما بووه و چه‌ندین سینه‌ماى تێدابووه، ته‌نانه‌ت سینه‌ماى تێدابووه سه‌ر كراوه‌بووه كه خه‌ڵكى به دیار فیلمه‌كانه‌وه دانیشتووه، ئه‌و كاته‌ش خه‌ڵكى به رێژه‌یه‌كى زۆر سه‌ردانى سینهماكانیان كردووه".
گوتیشى: "له ساڵانى رابردوودا خه‌ڵكى به خێزانى سه‌ردانى سینهماكانیان كردووه سه‌یرى فیلمه‌كانیان كردووه كه ئه‌وه‌ش تام چێژێكى خۆى هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا مه‌وداى بینینى فیلمه‌كان له شارى سلێمانى نه‌ماوه، هه‌روه‌ها سینه‌ماكان له ئێستادا كه‌متر بوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر واش بڕوات ئه‌وا هه‌ر نامێنێت".
ناوبراو راشیگه‌یاند "ئه‌و سینه‌مایانه‌ی كه هه‌ن له شاره‌كه‌دا بریتین له سینه‌ما سیروان و سینه‌ما سالم و سینه‌ما سه‌رچنار و سینهمایهكى بچووك له‌ناو بازاڕى ره‌ند گه‌له‌رى كه خه‌ڵكى به رێژه‌یه‌كى كه‌م سه‌ردانیان ده‌كه‌ن بۆ بینینى فیلمه‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد کە ئه‌وه‌ى جێگه‌ى دڵ ناخۆشییه سهیركهرانى فیلم له شاره‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت كه بزانرێت بۆچى سهیركهرانى فیلم له شارەكه كه‌مبووه‌ته‌وه.
بابه‌كر دڕه‌یى هۆكارێكى تر‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى سینه‌ماكان گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بوونى به‌رهه‌مهێنه‌رى فیلمى درێژ، ئه‌و گوتى: "به شێوه‌یه‌كى گشتى كارى به‌رهه‌مهێنانى فیلم له هه‌رێمى كوردستان دواكه‌وتووه و نه‌مان توانیوه وه‌ك پێویست به‌ره‌وپێش بڕۆین، به تایبه‌ت له به‌رهه‌مهێنانى فیلمى درێژ كه ئه‌و جۆره فیلمه پێویستى به سه‌رمایه‌یه‌كى زۆرە و له ئێستاشدا ئه‌و سه‌رمایه زۆره له هه‌رێمى كوردستاندا بوونى نییه".
ئه‌و ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد کە پێویسته سه‌رمایه‌داران كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌گوزارى بكرێت له كارى به‌رهه‌مهێنانى فیلم‌دا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووس عه‌لى عومه‌ر له شارى سلێمانى باس له كه‌مبوونه‌وه‌ى سینه‌ماكان ده‌كات و ئه‌و بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ساڵانى رابردوو خه‌ڵكى بۆ به‌سه‌ربردنى كات و ساتێكى خۆش سه‌ردانى سینه‌ماكانى شارى سلێمانیان كردووه له ئێستاشدا بووته یادگارى به‌شێك له هاووڵاتییانى شارى سلێمانى".
گوتیشى: "تاوه‌كو ئێستا وه‌ك پێویست له لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و رۆشنبیرى سلێمانیه‌وه گرنگى به سینه‌ماكان نه‌دراوه و خه‌ریكه به‌ره‌ونه‌مان ده‌ڕۆن كه له كاتێكدا ئه‌وانه مێژووى شارى سلێمانین شاره‌كه‌یان پێده‌ناسرێته‌وه".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شى گوت "ئه‌و سینه‌مایانه به‌شێكى كولتوورى شاره‌كه‌ن و ئه‌وه‌شى بزانرێت تاوه‌كو ئێستا ته‌نها سینه‌ما سیروان وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه ئه‌وانى تر نه‌ماون كه پێكهاتبوون له سینه‌ما دڵشاد و سینه‌ما ره‌شید و چه‌ندین سینه‌ماى تر له شارى سلێمانى".